شەپۆلێکی باران بارین دەست پێدەکات

(0) / / اجتماعی / زایەڵە باران شەپۆل سارد کەشناسی کوردستان


Jan 08, 2022

قەبارەی فۆنت:
کەشناسی عێراق لە بارەی ئەو شەپۆلە بارانە روونکردنەوەی دا کە روودەکاتە ناوچەکانی عێراق
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەمڕۆ شەممە، 8ی کانوونی دووەم، کەشناسی عێراق لە بارەی ئەو شەپۆلە بارانە روونکردنەوەی دا کە روودەکاتە ناوچەکانی عێراق و لە رۆژی دووشەممەوە دەستپێدەکات و لە ناوچەکانی هەرێم بۆ ماوەی هەفتەیەک باران و بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت.
باسی لەوەشکردووە، کەشوھەوای رۆژی سێشەمەش بەھەمان شێوەی رۆژی دووشەممە بارانبارین دەبێت و لە ھەندێک لە ناوچەکان دەگۆڕێت بە باران بارین بە ھەورەبروسکەوە، ھەربەگوێرەی راگەیەنراوەکەی کەشناسی عێراق، لە رۆژی سێشەممەدا پلەکانی گەرما کەمێک بەرزبووەوە بەخۆیانەوە دەبینن بەراورد بە رۆژی دووشەممە.
ھاوکات بە گوێرەی پێشبینییەکان، بارانبارین بۆ ماوەی ھەفتەیەک بەردەوام دەبێت لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان.
کامەران کەریم