مەسعود بارزانی؛ ئەم هەنگاوە دەستپێكێكی زۆر باشە بۆ ڕاستەڕێكردنی پڕۆسەی سیاسی عێراق

(0) / / کردستان / زایەڵە مەسعود بارزانی پەرلەمان عێراق حەلبووسی


Jan 10, 2022

قەبارەی فۆنت:
دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، مەسعود بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی راگه‌یاند.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، له‌ په‌یامه‌كه‌ی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی، هاتووه‌: "ئەم هەنگاوە دەستپێكێكی زۆر باشە بۆ ڕاستەڕێكردنی پڕۆسەی سیاسی و بنەمایەكیشە بۆ دامەزراندنی داهاتوویەكی گەش و سەقامگیر و پتەوتركردنی دیموكراسی و شەراكەت لە عێراقدا".
ده‌قی په‌یامه‌كه‌
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و دوو جێگرەكەی هەنگاوێكی گرنگی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق بوو و، بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە بەڕێزان محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران و حاكم زاملی و شاخەوان عەبدوڵڵا دەكەم. پیرۆزبایی لە هەموو ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران و دەنگدەران و هاووڵاتیان دەكەم. ئەم هەنگاوە دەستپێكێكی زۆر باشە بۆ ڕاستەڕێكردنی پڕۆسەی سیاسی و بنەمایەكیشە بۆ دامەزراندنی داهاتوویەكی گەش و سەقامگیر و پتەوتركردنی دیموكراسی و شەراكەت لە عێراقدا.
لێرەدا سوپاسی هەموو ئەو دۆست و لایەنە سیاسییانە دەكەم كە پابەندی بەڵێنی خۆیان بوون و بوونە هۆكاری سەركەوتنی پڕۆسەكە. بە دڵنیاییەوە ئەو هەنگاوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەرفەتێك دەبێت بۆ بەدیهێنانی یەكڕیزی و هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی تازە و تێپەڕاندنی تەحەددیات و لێكتێنەگەییشتنەكان. دەروازەیەكیش دەبێت بۆ دروستبوونی متمانەی نێوان پێكهاتەكان و ڕەگداكوتانی دەوڵەتی موئەسەسات.
مسعود بارزانی
9ـی كانوونی دووەمی 2022