ڕووداوی هاتوچۆ لە شارێکی ئێران 46 کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

(0) / / اجتماعی / زایەڵە بێهبەهان هاتوچۆ


Jan 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

ڕووداوی هاتوچۆ لە ئەنجامی پێکادانی زنجیرەیی لە شاری بێهبەهانی سەر بە پارێزگای خووزستان بووە هۆی کوژران و بریداربوونی 46 هاوڵاتی.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەڕێوبەری پێوەندییە گشتییەکانی فریاکەوتن و ڕووداوەکانی زانکۆی پزیشکی جوندی شاپوری ئەهواز دوایین ئاماری پێکادانی زنجیرەیی ئۆتۆمبێل لە ڕێگای بێهبەهان - ئەهوازی بڵاو کردەوە.
بە گوێرەی ئاماری سەرەتایی راگەیێندراو، لەم ڕووداوەدا 5 هاوڵاتی کوژراون و 41ی دیکەش بە توندی برینداربوونە. کوژراوەکان ئافرەتێک و چوار پیاون.
لە ناو 41 بریندارەکەشدا 5 ئافرەت بوونیان هەیە و ئێستاکە 31 کەسیان لە نەخۆشخانە خەوێندراون و ئەوانی دیکە نێردراونەتەوە بۆ ماڵ.