بۆمبێک بە کاروانێکی سەربازیی هاوپەیمانان لە بابل تەقییەوە

(0) / / جهان / کاروان هاوپەیمانی بۆمب عێراق بابل تەقینەوە


Feb 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە سنووری پارێزگای بابل لە باشووری بەغدا، بۆمبێک بە کاروانێکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، تەقییەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە مێیدڵ ئێست نیوز ، بۆمبەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە 4-2-2021 لەکاتی تێپەڕینی کاروانێکی سەربازیی هاوپەیمانان لەسەر رێگای خێرای بابل، تەقیوەتەوە.

تەقینەوەکە جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێکی مرۆیی لێنەکەوتووەتەوە.

گرووپە چەکدارییەکان لە عێراق بەردەوام کاروانەکانی هاوپەیمانان و بنکە و بارەگا سەربازی و دیپلۆماتکارەکانی ئەمریکا دەکەنە ئامانج و ئەمریکاش میلیشیاکانی حەشدی شەعبیی نزیک لە ئێران، تاوانبار دەکات.