پێوەندیی نێوان زانکۆکانی ئێران و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران

(0) / / کردستان / زایەڵە خوێندنی باڵا ڕەشنوودی


Jan 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

لە دیداری نێوان سەرکنسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ وەفدێکی وەزارەت خوێندنی باڵای هەرێم، پێوەندیی دوولایەنە خرانە بەر باس و گفتوگۆ.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند نەسروڵڵا ڕەشنوودی سەرکونسوڵ، پێشوازیی کرد لە وەفدێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بە سەرۆکایەتی د.یاسین بەڕێوەبەری کاروباری نێودەوڵەتی ئەو وەزارەتە.
هاوکاری زانستی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان و لەم نێوەدا هاوکاریی نێوان زانکۆکانی دوو لایەن لەم دانیشتنەدا خرانە بەر باس و لێکدانەوە.
شیاوی باسە پێوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان لە بواری زانستی بە تایبەت پێوەندیی نێوان زانکۆکان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بە شێوەیێکی بەرچاو پەرەی سەندووە.