هاتوچۆی گەشتیاری لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە دەستیپێکردەوە
/
اقتصادی
/
زایەڵە
پەروێزخان
هاتوچۆ
مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایگەیاند، دوای ڕاگرتنی بۆ ماوەی دوو هەفتە، هاتوچۆی گەشتیاری لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە دەستیپێکردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بۆ ڕێگریكردن له بڵاوبوونهوهی جۆری نوێی كۆرۆنا (ئۆمیكرۆن)، کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێکەوتی ٢٠٢١/١٢/٢٥ەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە پێدانی ڤیزای گهشتیاری و زیارهتی بە هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان ڕاگرت.
لە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١/١٢ەوە پێدانی ڤیزای گەشتیاری بۆ سەردانی ئەو وڵاتە دەستیپێکردۆتەوە.
ئەو کەسانەی ڤیزای گەشتیاری وەردەگرن پێویستە هەردوو ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتبێت، هەروەها پشكنینی كۆرۆنایان له جۆری PCR به نێگهتیڤ پێبێت، کەماوهی (٤٨) كاتژمێری بەسەردا تێنەپەڕیبێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: