ئابوریناسێک: دەبێت یەکێتی بەردەوام بێت لە چاکسازیە ئابوریەکانی دا
/
گفتگو
/
زایەڵە
بێستوون سابوراوایی
یەکێتی
ئابووری
ئابوریناسێک لە هەرێمی کوردستان بە وردی باسی وەبەرهێنان و بێکاری دەکات و جەخت لە سەر ئەوەش دەکاتەوە کە دەبێت یەکێتی بەردەوام بێت لە چاکسازیە ئابوریەکانی دا و لە بواری وەبەرهێنانیشدا جەخت بکاتەوە لەسەریاسای وەبەرهێنان دەستکاری و هەموار بکرێتەوە بۆ ئەوەی ئاسانکاری زیاتر بۆ وەبەرهێنان بگرێتە خۆی.
بێستوون سابوراوایی ئابوریناس لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، مەبەست لە وەبەرهێنان، وەبەرهێنانی ڕاستینەی ئابوریە کە تیایدا وەبەرهێن توانای دارایی و سەروەتی خۆی بەکار دەهێنێت لە کڕینی موڵکوماڵی ڕاستینە Real Assets دا ، واتە ئەو موڵکوماڵانەی بەدەرن لە کاغەزە دارییەکانی وەکو پشک و چەک و کۆمپیالە و هتد. کە ئەوەش پێی دەوترێت وەبەرهێنان لە کاغەزە داراییەکاندا.
وتیشی، وەبەرهێنان لە موڵکوماڵی ڕاستینەدا بە پلەی یەکەم ئەم بوارانە دەگرێتەوە کە دەبێت لەماوەی ساڵێکدا حساب بکرێت؛ زەوی و خانوبەرە بەگشتی ونوێکردنەوە و فراوانکردنی پانتایی چالاکیەکانی وەبەرهێنان و ئامێر و ئامراز و تفاقەکانی بەرهەمهێنان کاڵای داکراو لە کەرەسەی خاو و کاڵای نیمچەدروستکراو و دروستکراو لە کۆتایی ساڵدا.
ڕونیشیکردەوە، بەڵام لە سەردەمی نوێی پیشەسازیدا سەرباری ئەو سێ پێکهێنەرە بنەڕەتیەی ئاماژەیان پێ درا ،وەبەرهێنان لە سەرمایەی مرۆییش دا جێگە و پایەی شیاوی بەرزی بۆ خۆی داگیرکردوە و هتد.وەبەرهێنان لە موڵکوماڵی ڕاستینەدا لەژێر سایەی سیاسەتێکی ئابوری دروستدا گەشەپێدانی ئابوری (Economic Development) دەخولقێنێت، ئەوەش واتای ئەوە دەبەخشێت کە بوارەکانی چالاکیە ئابوریەکان بە گشتی گەشەیان کردووە و سەرجەم بەروبومی خۆماڵی ـ Gross Domestic Product ـ زیادی کردووە و بەوەش ئاستی بەرکەوتەی تاکەکەس لە دەرامەتی میللی ـ National Income - بەرزبووەتەوە یان دەتوانرێت بوترێت کە توانای بەرهەمهێنان زیادی کردووە و کاڵاوخزمەتگوزاری زۆر بەرهەمهێنراوە و ئەگەر بەو شێوازە کار بکرێت و چالاکیە ئابوریەکان ئەنجام بدرێن بەرهەم لە پێداویستییە خۆماڵیەکان زیاتر دەبێت و بەوەش بزاوتی هەناردەکردن دەست پێدەکات ئەوە لە خودی خۆیدا ئەو مانایە دەبەخشێت کە ئاستەکانی بێکاری دابەزیوە و نیشاندەرەکانی خۆشگوزەرانی ـWelfare Indicators - هەڵکشاون بەرەوسەر و هەلی کار زۆر زیادی کردووە .
باسی لەوەشکرد، گەشەپێدانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستاندا لە چوارچێوەی بەرنامەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە ڕوونی جێگای خۆی کردووەتەوە. بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت یەکێتی بەپێی قورسایی و کاریگەری خۆی لەسەر سیاسەتی ئابوری هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت لە چاکسازیە ئابوریەکانی دا و لە بواری وەبەرهێنانیشدا جەخت بکاتەوە لەسەریاسای وەبەرهێنان دەستکاری و هەموار بکرێتەوە بۆ ئەوەی ئاسانکاری زیاتر بۆ وەبەرهێنان بگرێتە خۆی.وەبەرهێنان لە کەرتی گشتی زیاد بکرێت و لە کەرتی تایبەتیشدا وەبەرهێنی خۆماڵی و بیانی هان بدرێن بۆ ئەنجامدانی وەبەرهێنانەکانیان لە کوردستان و بۆ ئەوەش ئاسانکارییان بۆ بکرێت و دەست نەخرێتەکارەکانیانەوە بەڵکو قەرزی وەبەرهێنانیشیان بە نرخی سووی ڕەمزی و بۆ ماوەی درێژخایەن پێ بدرێت. وەبەرهێن بەپێی سیاسەتێکی دروستی ئابوری ڕێنوێنی بکرێت تاکو وەبەرهێنان لەو بوارانەدا بکات کە بۆ ئێستای هەرێمی کوردستان پێویستە و مۆرکی نیشتیمانپەروەری بە جۆر و بڕی بەرهەمەکانەوە دیاربێت. هەموو شێوازەکانی پەڵپ پێگرتن و ڕۆتینی بێزارکەر دەرهەق بە وەبەرهێن سزای توندی بۆ دیاری بکرێت و ئاساییش وزەمینەسازییەکی ئارامیشی بۆ فەراهەم بکرێت. مەرجی هەرەگرنگیش لەسەر وەبەرهێن و بەرهەمهێن ئەوە بێت کە دەبێت بەگەڕخستنی دەستی کاری خۆماڵی لە پڕۆژەکاندا لە 80% کەمتر نەبێت.یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وەکو حیزبێکی سۆسیالدیموکرات دەبێت لە هەموو بوارەکانی بەرهەمهێناندا ڕێنوێنی و ئاڕاستەکردنی خۆی هەبێت و لیژنەی ئابوری هەبێت بۆ چاودێریکردنی پرۆسەکە بەجۆرێک مافەکانی بەکاربەر پارێزراو بێت و، سەبارەت بە ئاستی نرخەکانیش ڕێگری بکات لە دروستبوونی هەڵاوسان و بێهێزبوونی توانای کڕین لەلای هاووڵاتیانی بەکاربەر.
سازدانی - کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: