سەرکردەیێکی هەماهەنگیی شیعەکان: ڕاگرتنى كارەكانی ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی پەرلەمان سەرکەوتنی دیموکراسییە

(0) / / عراق / زایەڵە شیعەکان دادگای فیدراڵی


Jan 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرکردەیێکی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان بڕیاری ڕاگرتنى كارەكانی ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانی عێراقی به‌ "سەرکەوتنی دیموکراسییەت و سەروەریی بڕیاری دادگا" ناوده‌بات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دادگای فیدڕاڵی عێراق بە بڕیارێک سەرجەم کار و دەسەڵاتەکانى دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئەو وڵاتەی ڕاگرت.
مەهدی تەقی ئامرلی، سه‌ركرده‌ له‌ چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردووه‌؛ "بڕیارەکەی دادگا بۆ هەڵپەساردنی کاری دەستەی سەرۆکایەتیی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، سەرکەوتنێکی ڕاستەقینەیە بۆ دیموکراسی و نیشانەی سەربەخۆیی و سەروەریی دەسەڵاتی دادوەرییە."
ناوبراو ده‌شڵێت: "باوەڕی تەواومان بە دادگا و بڕیارەکانی هەیە و ڕێزی بڕیارەکانی دەگرین."
ته‌قی، ئومێدی ئه‌وه‌شی هه‌یه‌ کە دادگاكه‌ بۆ خه‌ڵكى ڕاستبكاته‌وه‌ كه‌ ئەوەی لە یەکەم دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ڕوویدا هه‌ڵه‌یه‌.
بەگوێرەى نوسراوى دادگاى فیدراڵى عێراق، هۆکارى بڕیارەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، دوو سکاڵا پێشکەش بەدادگای فیدراڵی کراوە لەسەر شێوازی بەرێوەچونی پرۆسەی هەڵبژاردن ‌و دیاریکردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان.
ئەوەش ڕونکراوەتەوە، تائەوکاتەى ئەو دوو سکاڵایە یەکلایی نەبنەوە، ھەموو دەسەڵات ‌و کارەکانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ڕاگیراون.