هێرش بۆ سەر سەربازگەی تورکیا لە باشیک

(0) / / عراق / زایەڵە باشیک تورکیا نەینەوا


Jan 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

هێرشی مووشەکی کرایە سەر سەربازگەی سوپای تورکیا لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ (شەممە) بە دوو مووشەکی جۆری گرادی 122 ملم، هێرش کرایە سەر سەربازگەی زلیکانی سوپای تورکیا لە ناحیەی باشیک لە سنوری نەینەوا.   
هەر ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە کە بە سێ درۆن هەوڵ بۆ هێرش کردنەسەر بنکەی سەربازیی بەلەد لە پارێزگای سەلاحەدین دراوە.