وەزارەتی پێشمەرگە : لە قۆری چای بۆمبێکی چێندراو بە شوانێکدا تەقییەوە
(0) /
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند؛ لە قۆری چای بۆمبێکی چێندراو بە شوانێکدا تەقییەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، دوای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی، لە سنوری میحوەری دووی گەرمەسێر و پاککردنەوەی ناوچەیەکی بەرفراوانی زەوی لە دەستی تیرۆریستانی داعش، ئەمڕۆ ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، لەهەمان سنور بۆمبێکی چێندراو، کە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە دانرا بوو، بە شوانێکدا تەقییەوە، خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە و شوانەکە سەلامەتە.
ڕونیشکراوەتەوە، شایانی باسە هێزەکانی پێشمەرگە لەو ناوچەیەدا، جێگیربوون و توانیویانە، دەیان مۆڵگەی تیرۆرستان تێک بدەن و چەندین پاشماوەی بۆمبی چێندراو و حەشارگەی تیرۆریستان بدۆزنەوە و خاپوری بکەن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: