پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم بۆ كەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشناسی باران بەفر سەرما


Jan 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

كەشناسیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوكردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بە گوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ بارانبارین بەردەوام دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفردەبارێت.

بۆ سبەینێ ئاماژە بەوەدراوە؛ ئەگەری بەفربارین لە شارەكانی سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە هەیە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم، كەشوهەوای ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان سارد و باراناوی دەبێت و پلەكانی گەرما (بەتایبەتی بەرزترین پلەی گەرما) زیاتر نزمدەبنەوە، ئەگەری بەفربارینیش لە ناوچە شاخاوییەكان هەیە.

بەڵام بۆ سبەینێ كەشناسیی هەرێم پێشبینیی كردووە سەرەڕای بارانبارین، ئەگەری بارینی بەفریش لە سەنتەری شارەكانی سلێمانی، دهۆك و هەڵەبجە هەیە، بەڵام بەفرەكە هەولێر ناگرێتەوە، ئەوە جگە لەوەی لە تەواوی ناوچە شاخاوییەكان بەفردەبارێت.

بۆ سبەینێ دووشەممە بەهەمانشێوە پلەكانی گەرما بە نزمی دەمێننەوە و چەند پلەیەك لە ئەمڕۆ یەكشەممە نزمتر دەبنەوە.

كەشناسی ڕاشیگەیاندووە، سبەینێ ئێوارە كاریگەریی ئەم شەپۆلی باران و بەفرە لەسەر هەرێمی كوردستان كۆتایی دێت.