وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەرووپی لەسەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی گفتوگۆ دەکەن

(0) / / جهان / زایەڵە ئەمریکا ئەتۆمی بەرجام


Feb 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە هەندێ سەرچاوەی تایبەتەوە ڕایگەیاند کە وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەرووپی بەمزووانە لە سەر زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بە ناوی بەرجام گفتوگۆ دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، چوار سەرچاوەی ئاگادار بۆ ئاژانسی هەواڵی ڕۆتێرز ڕایانگەیاند کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەمزووانە لەگەڵ هاوتا ئەڵمانی، بەریتانی و فەڕەنسییەکەی سەبارەت بە چۆنیەتی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی گفتوگۆ دەکەن.
سەرچاوەکان کە جەختیان لە سەر بڵاونەکردنەوەی ناوەکانیان بووە، ئاماژەیان بە کاتێکی دیاریکراو بۆ ئەم کۆبوونەوەیە نەکردووە، بەڵا دوو سەرچاوەیان ڕایانگەیاندووە ئەم گفتوگۆیانە تا ڕۆژی هەینی ئەنجام دەبێت و سەرچاوەکانی دیکە ڕایانگەیاندووە حەوتەی داهاتوو دەبێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هیچ کاردانەوەیێکی بەم هەواڵە نەبووە.
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا، ئەڵمانیا و باڵوێزخانەی بەریتانیا لە واشنتۆن وەڵامێکیان بۆ پرسیار لەمبارەیەوە نەبوو.
کۆتایی/.