بە بۆمب هێرش كرایەسەر ماڵی پەرلەمانتارێكی  تەقەدوم

(0) / / عراق / زایەڵە بۆمب تەقەدوم بەغدا تیرۆر حەلبوسی


Jan 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

ماڵی یەكێك لە سەركردە و پەرلەمانتارانی هاوپەیمانی تەقەدوم لە بەغداد لەڕێی بۆمبەوە كرایە ئامانج.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، میدیا عێراقییەكان لە زاری سەرچاوە ئەمنییەكانەوە بڵاویانكردەوە، هێرشێك لەڕێی بۆمبی دەستی كراوەتەسەر ماڵی عەبدولكەریم عبتان، سەركردە لە هاوپەیمانیی تەقەدوم و پەرلەمانتار هاوپەیمانییەكە لە ناوچەی سەیدییەی بەغداد.
بەپێی سەرچاوەكان هێرشەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.
ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی ڕابردووش لەڕێی بۆمبی جۆراوجۆرەوە هێرش بۆسەر بارەگاكانی پارتی و تەقەدوم لە بەغداد ئەنجامدران.