ڕووسیا: ئامادەین بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی هاوکاری حکومەتەکەی بایدن بکەین

(0) / / جهان / زایەڵە ماریا زاخارووا ڕووسیا بەرجام


Feb 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند حکومەتی وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی (بەرجام)هاوکاری لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنەکە و هەروەها حکومەتە نوێکەی ئەمریکا بکات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە ڕیانووستی " ماریا زاخارووا" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی پێنجشەممە لە دانیشتنی هەواڵی هەفتانەی خۆی جەختی لە ئامادەیی حکومەتی ڕووسیا بۆ هاوکاری کردن لەگەڵ ئەندامەکانی دیکەی بەرجام و حکومەتی بایدن بەمەبەستی پاراستنی بەرجام کردەوە.
زاخارووا لەم پەیوەندیەیشدا بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند: " ئێمە بۆ گەیشتن بەم ئامانجە ( پاراستنی بەرجام) ئامادەین هاوکاری لەگەڵ لایەنەکانی بەرجام و هەروەها حکومەتە نوێکەی ئەمریکادا بکەین."
هەروەها لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە بەرنامەی ناوەکی ئێران ئاشکرای کرد: " دەبێت بەباشی بزانن کە هەموو ئەو چالاکیانەی کە لە دامەزراوە ناوەکییەکانی ئیران ئەنجام دەدرێن لەژێر چاودێری چڕی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دایە و ئەم چالاکیانەش بدەر لە بەڵێنە ناوەکییەکانی ئێران لەژێر ناوی ئن پی تی نیە."
کۆتایی/.