بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: ئەو رێگایانەی بۆ هۆی بەفربارینەوە داخراون
(0) /
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، بەهۆی بارینی بەفر و لەبارنەبونی کەشوهەوا ئەم رێگایانە لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەربەست کراون یان هاتوچۆ تیایاندا مەترسیدارە.
-ڕێگای دەباشان لە پردی دەباشان بەرەو کوردسات و مەلا داودە وە تونێلی پێشڕەو.
-رێگای سلێمانی - دەربەندیخان بەربەست کراوە.
-رێگای پێنجوێن بەربەستکراوە
-رێگای سلێمانی - قەیوان بەربەست کراوە
-رێگای سلێمانی - مێرگەپان بەربەست کراوە
-رێگای تاسلوجە - بازیان هاتووچۆ تیایدا مەترسیدارە
-رێگای دوکان - تاسلوجە هاتووچۆ تیایدا مەترسیدارە.
بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی گشت شۆفێرانیش ئاگادار دەکاتەوە لە پێناو پاراستنی سەلامەتی خۆیان بە هیچ جۆرێک ئەو رێگایانە بە کار نەهێنن و باشتریشە بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت شۆفێری نەکەن.
تێبينيێك بنێرە: