شه‌پۆلێكى دیكه‌ى به‌فر و سه‌رما ڕوو له هه‌رێمی کوردستان ده‌كاته‌وه
/
کردستان
/
زایەڵە
بەفربارین
سەرما
هه‌رێمی کوردستان
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیهكانى بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ چوارشه‌ممه ئاشكراكردوه و ڕایگه‌یاندوه، شه‌پۆلێكى دیكه‌ى به‌فربارین هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لهڕاگهیهنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، ڕایگەیاندووە:"ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵە بەگشتى، به‌ڵام سبەینێ شەپۆڵێکى بەفربارین تەواوى ناوچەکەمان دەگرێتەوە پێشبینى هاتنى کاریگەرى ئەم شەپۆلەش لەکاتەکانى دواى نیوەڕۆ دەبێت".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، "بارستە هەوایەکى جەمسەرى زۆر سارد یاوەرى ئەم نزمە پاڵە پەستۆیە دەکات، بۆیە شێوازى دابارین لەزۆربەى کاتەکان بەبەفر دەبێت".
ئاشكراشیكردوه، "سەنتەرى پارێزگاكانى (سلێمانى، دهۆکو هەڵەبجە) بەفر بارینى دەبێت لەگەڵ تەواوى یان زۆربەى قەزاو ناحیەکانى نزیك له‌ناوچە شاخاوییەکانو سەنتەرى هەولێریش سەرەتا نمە بارانى دەبێت بەتێکەڵى لەگەڵ بەفربارین پاشان لەگەڵ زیادبونى کاریگەرى ئەم بارستە هەوا ساردە دەگۆڕێت بۆ بەفربارین لەماوەى کاریگەرى ئەم شەپۆلە سەنتەرى شارى که‌رکوک ئەگەرى بەفربارین بەتێکەڵى لەگەڵ بارانى دەبێت".
ئه‌وه‌ش هاتوه، "بۆ ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ش لەکاتەکانى شەو کاریگەرى ئەم شەپۆلە کۆتایى دێت‌و كه‌شوهه‌وا ئاسایی ده‌بێته‌وه".
تێبينيێك بنێرە: