هۆشدارییەکی توند لە کەشناسیی هەرێمی کوردستانەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە بەفر باران سەرما پلەی گەرما


Jan 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

کەشناسی هەرێم دەڵێت، لە سبەینێوە جارێکی دیکە بەفربارین دەستپێدەکاتەوە و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن و هۆشداریش دەدات، کە شەقامەکان و رێگاوبانەکان دەیبەستێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەژی چەتۆ حەسەن وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان راگەیاند، لە سبەینێوە پلەکانی گەرما زیاتر دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن بەهۆی ئەوەی ئاسمان لە هەورەوە بەرەو ساماڵ دەگۆڕێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە بەفربارین دەستپێدەکاتەوە بەهۆی کاریگەری ئەو نزمە پاڵە پەستۆیەی روو لە ناوچەکە دەکات.
باسی لەوەشکردووە، لە شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن و پێشبینی دەکرێت ژمارەی پێوانەیی تۆماربکرێت لە دابەزینی پلەکانی گەرمادا.
وتەبێژی کەشناسی هۆشداریشیدا، کە شەقامەکان و رێگاوبانەکان دەیبەستێت بەتایبەتیش لە سبەی شەودا هەور کۆدەبێتەوە و بەفر بە بەهێزی دەبارێت.
ئەژی چەتۆ ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە سبەی شەو و دوو سبەینێدا هەرچەند بەرەو ناوچە شاخاوییەکان بڕۆین ئەگەری حاڵەتی زۆر نەخوازراو دەبێت، ئەگەر هاوڵاتییان پابەندی رێنماییەکان نەبن.
راشیگەیاند، مانگەکانی یەک و دوو ساردترین کاتەکانی ساڵن لە هەرێم، بەڵام بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەش و هەواوە ناتواندرێت بۆ ماوەیەکی درێژخایەن پێشبینی بکرێت و نازانرێت کە ئایا لە مانگی داهاتوودا پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزێت یاخود نا.
کامەران کەریم