هادی عامری: لە هەولێر هیچ پێشنیازێکم بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران نەبووە
/
عراق
/
زایەڵە
هادی عامری
هەولێر
سەرۆکى هاوپەیمانی فەتح ڕەتی کردەوە لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر و کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی هیچ ناوێکی پێشنیازکردبێت بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هادی عامری لە ڕوونکردنەوەیەکی کورتدا ڕایگەیاند: "ئێمە بە توندی ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکەینەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و لەلایەن هەندێک کەسایەتی سیاسییەوە بڵاوکراوەتەوە لەبارەى پێشنیازکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران لە سەردانەکەی هەولێر و کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعود بارزان و سەرۆکی حکومەتی هەرێم.
جەختی لە سەر ئەوەش کردۆتەوە؛ بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە دەنگۆیانە تێکەڵکردنی کارتەکانە و هەوڵێکە بۆ بەلاداڕێبردنی ڕای گشتی.
هادی عامری 17ی کانونی دووەمی 2022، سەردانی هەولێری کرد.
شەفەق نیوز بڵاوی کردەوە عامری لە هەولێر پێشنیازی حەیدەر عەبادی کردووە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و هۆکاری سەردانەکەشی بۆ هەولێر بۆ ئەو مەبەستە بووە.
تێبينيێك بنێرە: