ڕاگەیێندراوێک لە نووسینگەى پارێزگارى هەولێر سەبارەت بە پشووی پێنجشەممە
/
کردستان
/
زایەڵە
هەولێر
پارێزگار
پشوو
سەرما
نووسینگەى پارێزگارى هەولێر سەبارەت بە پشووی پێنجشەممە ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لەم ڕاگەیێندراوە هاتووە: بەهۆى پێشبینیەکانى کەشناسى و گۆڕانى کەش و هەوا و دابەزینى پلەى گەرمى، دواى گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەى بەڕێز پارێزگارى هەولێر لەگەڵ بەڕێزان سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرى خوێندنى باڵا و وەزیرى پەروردە گەیشتنە ئەم بڕیارانەى لاى خوارەوە:-
یەکەم/ بەیانى ڕۆژى پێنجشەممە 2022.1.20، لەسەرجەم ناوەندەکانى خوێندن (زانکۆ، پەیمانگا، قوتابخانە حکومى و ئەهلیەکان) پشووى فەرمى دەبێت.
دووەم/ لهبهر ئهوهى وەزارەتى دارایی لە پڕۆسەى دابەشکردنى مووچەدایە، لە سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوە حکومیەکان پشوو نابێت و دەوامى فەرمییە.
سێیەم/ ئهم بڕیارانە سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران ناگرێتەوە.
نووسینگەى پارێزگارى هەولێر
2022.1.19
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: