هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی بەفر شۆفێر هاتوچۆ


Jan 20, 2022

قەبارەی فۆنت:

هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند؛ لە ئێستادا بەفرێکی زۆر لە سەنتەری شاری سلێمانی باریوە و شۆفێریکردن مەترسیدارە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگادای سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتییانی شاری سلێمانی دەکات کە لە ئێستادا بەفرێکی زۆر لە سەنتەری شاری سلێمانی باریوە و شۆفێریکردن مەترسیدارە و ئەگەری رووداوی هاتووچۆ زیاترە.

هەروەها داوا دەکات؛ ئەگەر هاوڵاتیان کارێکی زۆر پێویستیان نییە لە ماڵەکانیان بمێننەوە لەبەر سەلامەتی گیانی خۆیان.

کامەران کەریم