ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران کۆدەبێتەوە

(0) / / جهان / زایەڵە ئێکسیوس ئێران ئەمریکا بایدن


Feb 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

پێگەیێکی هەواڵی ئەمریکا بڵاوی کردەوە کە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ویلایەتە یەکگرتووەکان، کۆبوونەوەیێکی تایبەت بە ئێران  بەڕێوە  دەبات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پێگەی هەواڵی ئێکسیوس لە سەرچاوەیێکی ئاگادار لە کۆشکی سپی بڵاوی کردەوە کە پرسی ئێران بۆ جۆ باید سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆتە یەکێک لە کارە لەپێشینەکانی و ڕۆژی هەینی ئەنجومەنی ئاسایشی وڵات کۆبوونەوەی تایبەت بە ئێران و پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی بەڕێوە دەبات.
حکوومەتەکەی بایدن سەرقاڵی دانانی ستراتژیەتی دیاری کراو سەبارەت بە زیندوو و چالاک کردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێرانە کە واشنتۆن بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەو وڵاتە لەو ڕێککەوتنە کشایەوە .
بە گوێرەی ئەم هەواڵە یەکێک لە گرینگ ترین بابەتەکانی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ئەمە دەبێت کە ئایا پێش هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە ئێران لە گەڵ تاران لە سەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی دانوستان بکرێت یا خود بخرێتە دوای هەڵبژاردنەکانەوە.
کۆتایی/.