قایمقامیەتی پێنجوێن سوپاسی لایەنی پەیوەندیدار دەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە پێنجوێن بەفر سەرما خزمەتگوزاری هەرێم


Jan 20, 2022

قەبارەی فۆنت:

قایمقامیەتی پێنجوێن ڕایگەیاند، بەهۆی هاتنی ئەوشەپۆلی بەفربارینەی سنوری قەزای پێنجوێنی گرتۆتەوە، ئاستەنگی هاتوچۆ لەسەرجەم ڕێگاسەرەکیەکانی پێنجوێن و گوندەکانی سنورەکە دروست بووە وەسەرجەم ڕێگاکان داخراون.
 بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە درێژەدا هاتووە: بەسەرجەم ( تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوەدانکردنەوەو ڕێگاوبانی سلێمانی، تیمەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێن، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی پێنجوێن ،بەشی پۆلیسی پێنجوێن،کۆمپانیای گەردین)لە هەوڵدان بۆکردنەوەی ڕێگاکان.
ئاماژە بەوەش دراوە؛ بەناوی قایمقامیەتی قەزای پێنجوێنە زۆرسوپاسی ئەوتیمانەدەکەین کەدڵسۆزانە بەڕۆژو شەو خەریکی پاککردنەوەی بەفری ڕێگاکانن و و هاوکاری هاوڵاتیانی خۆشەویستیان دەکەن. وەزۆر سوپاسی تیمەکانی هۆبەی چاکسازی کارەبای پێنجوێن و کارمەندانی وێستگەی دابەشکردنی کارەبا دەکەین کەدڵسۆزانە کاردەکەن تا ڕوناکی بۆ سنورەکەمان بەردەوام بێت.
کامەران کەریم