هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر شنگال

(0) / / کردستان / زایەڵە تورکیا شنگال


Jan 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا  ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی بەرخۆدانی پاراستنی شنگال (یەبەشە)یان لەدۆڵی شێلۆی نزیک لە چیای شنگال بۆردومانکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، میدیای نزیک لە یەکینەکانی پاراستنی شنگال (یەبەشە) بڵاویکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا  "هێرشیانکردە سەر دو ئۆتۆمبێل لە گەلی شیلۆی سەر بە شنگال، لە ئەنجامی ئەو هێرشەی داگیرکەران دو شەرڤانی یەبەشە کوژران و دو شەرڤانی تریش بریندابون.

ڕاشیگەیاند؛ لە ئێستاشدا تەرمەکان و بریندارەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سنونێ.