مهسرور بارزانی هێرشی داعش بۆ سەر سوپای عێراق ئیدانە دەکات
(0) /
مهسرور بارزانی لە گفتوگۆیێکی تەلەفوونی لەگەڵ مستهفا كازمی، رایگەیاند: بە توندی هێرشی تیرۆریستی چەکدارانی داعش بۆ سەر سوپای عێراق سەرکۆنە دهكهین
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی (21ی کانوونی دووەمی 2022) لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە توندی هێرشی تیرۆریستی چەکدارانی داعشی بۆ سەر سوپای عێراق لە پارێزگای دیالەی سەرکۆنە کرد.
لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی حکومەت وێڕای شەرمەزارکردنی پەلامارە تیرۆریستییەکە، پرسە و هاوخەمی خۆشی بۆ شەهیدبوونی 11 سەربازی عێراقی، کە لە ئەنجامی هێرشەکەی تیرۆریستانی داعش شەهید بوون، بە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ گەیاند و هەردوولا هاوڕابوون لە سەر چڕکردنەوە و برەودانی زیاتر بە هاریکاریی و هەماهەنگی، بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش.

تێبينيێك بنێرە: