لە پارێزگای سلێمانی دەوامی فەرمانبەران کەم کرایەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی سەرما فەرمانگە فەرمانبەر


Jan 22, 2022

قەبارەی فۆنت:

دەوامی فەرمانبەران لە پارێزگای سلێمانی لە بەر نزمبونەوەی زۆری پلەکانی گەرما و دروستبونی ئاستەنگی هاتوچۆ کەم کرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری  سلێمانی ڕایگەیاند، دامودەزگا حکومییەکان بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان، بەردەوام دەبن لە کاری ڕۆژانەی خۆیاندا، لە بەر نزمبونەوەی زۆری پلەکانی گەرما و دروستبونی ئاستەنگی هاتوچۆ لە هەندێک ناوچەو گەڕەکەکاندا، دەوامی سبەینێی دامودەزگاکان (یەکشەممە ٢٣ی مانگ)، لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا؛ لە سەعات ١٠ی بەیانی دەستپێدەکات بۆ سەعات ٢ ی پاشنیۆڕۆ.
کامەران کەریم