كۆبونەوەی بێ ئەنجامی بارزانی و بافڵ تاڵەبانی؛ كاندیدەكانیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەبەنە پەرلەمانی عێراق

(0) / / کردستان / زایەڵە بافل تاڵەبانی مەسعود بارزانی سەرۆک کۆمار


Jan 22, 2022

قەبارەی فۆنت:

كۆبونەوەكەی نێوان مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی و بافڵ تاڵەبانی كەسی یەكەمی یەكێتی بەبێ‌ ئەنجام كۆتایی هات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە،  ئێوارەی ڕۆژی شەممە، مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی تایبەت بە پۆستی سەرۆك كۆمار كۆبونەوە.
"زەمەن" لە سەرچاوەیەكی ناو یەكێتیەوە بڵاوی کردەوە؛ لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار كراوە، "كاك مەسعود وتویەتی چوار خولی سەرۆك كۆماری عێراق لای ئێوە بووە، مەكتەبی سیاسی پارتی پێیباشە ئەم خولە لای ئێمە بێت". سەرچاوەكە وای وت.
هەروەها بارزانی باسیلەوەكردوە كە بۆچی یەكێتی بە پێشنیارەكەی مەكتەبی سیاسی پارتی رازی نەبووە بۆ گۆڕینی كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، "بافڵ تاڵەبانی وتویەتی گۆڕینی كاندید لەسەر حزبەكەی قورس دەبێت و پرسیاری ئەوەشی كردوە ئایا مەكتەبی سیاسی پارتی رازی دەبێت، یەكێتی كاندید بۆ پارتی دیاریبكات".
سەرچاوەكە، وتیشی "بەو هۆیەوە نەگەیشتونەتە رێككەوتن لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار و هەردووكیان وتویانە كاندیدەكانیان دەبەنە پەرلەمانی عێراق و هەر كامێكیان دەنگیان هێنا با ئەوە سەرۆك كۆمار بێت".
پارتی و یەكێتی، بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، بە جیا هەریەكە لە هۆشیار زێبار و بەرهەم ساڵحیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندید كردووە، دواتریش لەناو یەكێتیەوە لەتیف رەشید، ئاوەڵزاوای مام جەلال کە هاوسەری شاناز ئیبراهیم ئەحمەدە خۆی بۆ پۆستەكە كاندید كردووە.