ماکرۆن: دەتوانم نێوەندگیرێکی ڕاستبێژ و پابەند لە دانوستانەکانی تاران – واشنتۆن بم

(0) / / جهان / زایەڵە ماکرۆن ئێران ئەمریکا


Feb 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا پێشنیاری ئەوەی کرد کە " نێوەندگیرێکی ڕاستبێژ و پابەند " لە دانوستانەکانی ئێوان ئێران و ئەمریکا بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بە گێڕانەوە لە ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا پێشنیاری ئەوەی کرد نێوەندگیرێکی ڕاستبێژ و پابەند بێت لە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی.
ماکرۆن بۆ توێژینگەی ئەنجومەنی ئەتڵەسی گوتی: ئامادەی ئەنجام دانی هەر کارێک بۆ پشتگیریی لە هەوڵەکانی ئەمریکا لەپێناو بەشداریی دووبارە لە دانوستانی دژوارم.
شیاوی ئاماژەیە کە سەرۆکی فەڕەنسا چەندین جار هەوڵی ئەوەی دابوو ترەمپ  سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بۆ پابەندبوون بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕازی بکات بەڵام لە هەوڵەکانی شکستی هێنا.
ناوبراو خوازیاری دانوستانی نوێ لە گەڵ ئێران بە ئامادەبوونی عەرەبستان و ئیسرائیل و هەروەها سنووردارکردنی توانای مووشەکی ئێرانە.
کۆتایی/.