خولێکی تۆپی پێ و تێنسی سەرمێز لە گەرمیان کرایەوە
(0) /
زانکۆی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەشی پەروەردەی وەرزشی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت، خولێکی (تۆپی پێ و تێنسی سەرمێز) بەناوی خوالێخۆشبوو (پ.ی.د.سعد عبداللە محمدامین) کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەمڕۆ لە یەکەم یاری خولی (تۆپی پێ)، کە سەرجەم کۆلێج و بەشەکانی سەربە سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان بەشدارن تێیدا، کۆلێجی کۆمپیوتەر و تەکنۆلۆجیای زانیاری ڕووبەڕووی بەشی ئەندازیاری شارستانی بووەوە و یارییەکە لەبەرژەوەندی بەشی ئەندازیاری شارستانی کۆتاییهات.
هەر ئەمڕۆ یارییەکانی خولی تێنسی سەرمێز لەهۆڵی داخراوی تێنسی سەرمێزی بەشی پەروەردەی وەرزش لەکەمپی زانکۆ/بەردەسور دەستیپێکرد.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: