ئه‌مریكا له‌ عێراقه‌وه‌ سه‌رباز و چه‌ک و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی گواسته‌وه بۆ‌ سووریا

(0) / / جهان / سووریا سانا ئەمریکا حه‌سه‌كه‌ عێراق


Feb 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

میدیای ره‌سمیی سووریا بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ سوپای ئه‌مریكا له‌ عێراقه‌وه‌ سه‌رباز و چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی بۆ شاری حه‌سه‌كه‌ گواستووه‌ته‌وه‌.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئاژانسی هەواڵی  فەرمیی سووریا (سانا) بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ سێ فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگری ئه‌مریكا شه‌وی رابردوو له‌ بنكه‌ی سه‌رازیی شه‌دادی له‌ ده‌وروبه‌ری شاری حه‌سه‌كه‌ نیشتووه‌ته‌وه‌ و فڕۆكه‌كان له‌ عێراقه‌وه‌ هاتبوون.
بەگوێرەی ئەم هەواڵە، فڕۆكه‌كان 15 سه‌ربازی مارێنز به‌ هه‌موو كه‌لوپه‌لێكی پێویست و كه‌لوپه‌لی لۆجستی و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌وه‌ بۆ فڕۆخانه‌كه‌ گواستووه‌ته‌وه‌.
پێشبینی ئه‌وه‌شی كردووه‌ كه‌ به‌هێنانی ئه‌و سه‌رباز و كه‌لوپه‌لانه‌، ئه‌مریكا بیه‌وێت بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی نوێ له‌ ده‌وروبه‌ری شاری حه‌سه‌كه‌ بنیاد بنێت.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش نزیكه‌ی 40 ئۆتۆمبیلی بارهه‌ڵگر كه‌ چه‌ك و كه‌لوپه‌لی لۆجستییان هه‌ڵگرتبوو، له‌ ده‌روازه‌ی وه‌لیده‌وه‌ له‌ عێراقه‌وه‌ چوونه‌ خاكی سووریا.
کۆتایی/.