1 / 5
2 / 5
3 / 5
4 / 5
5 / 5

(0) / / اقتصادی / زایەڵە پەروێزخان سنوور بازرگانی


Jan 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

لەپێناو باشتر ڕایی کردنی ئیش و کارەکان و برەودان بە جموجۆڵی بازرگانی، سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لەگەڵ بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان و  بەرپرسانی بنکە مەدەنی و سەربازییەکانی ناو دەروازەکە کۆبوویەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان  ڕایگەیاند لە کۆبونەوەکەدا عەباس ئیسماعیل سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان جەختی لەوە کردەوە، کە پێویستە  بنکەکان لەچوارچێوەی یاساو ڕێنماییەکاندا کارئاسانی تەواو بۆ شۆفێران و بازرگانان و ئەو کەسانە بکەن کە ئیش و کاروباریان دەکەوێتە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان.
سەرپەرشتیاری دەروازە جەختی لەوە کردەوە، کە پێویستە بنکەکان پابەندی کاتی دیاریکراوی دەوام بن، بۆ ئەوەی مامەڵەو  ئیش و کارەکان سستییان تێدا دروست نەبێت.
عەباس ئیسماعیل وتیشی، هاوکارو هەماهەنگی بنکەکان دەبین لەدابینکردنی کەرەستەو پێداویستیەکانیان، بۆ ئەوەی بەهەموو لایەک بتوانین جموجۆڵی بازرگانی لەدەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان زیاد بکەین.
دواتریش بەرپرسانی بنکەکان سەرنج و تێبینی و داواکاری خۆیان خستەڕوو.
کامەران کەریم