حامد سولەیمان زادە ناوبژیوانی فیپرێشی فێستیڤاڵی فیلمی بەرلین
(0) /
حامد سولەیمان زادە، ڕەخنەگر و وانەبێژی نێودەوڵەتی سینەمای ئێران لە سەر کورسی ناوبژیوانی خەڵاتی فیپرێشی حەفتاودووهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەرلین دادەنیشێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حامد سولەیمان زادە، توێژەر، ڕەخنەگر و وانەبێژی نێودەوڵەتی سینەمای ئێران کە پێشتر ناوبژیوانی فێپرێشی حەفتاوچوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «کەن»ی فەرەنسای بووە بە بانگهێشتی فەرمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەرلین و فیپرێشی (فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕەخنەگرانی سینەمای جیهان) لە گەڵ دوو ڕەخنەگری دیاری سینەمای جیهان، «ئەلێکساندر توزوارت» لە وڵاتی هۆلەندا و «بێتینا هیرش» لە وڵاتی ئەڵمانیا فیلمەکانی بەشی (فۆرۆم)ی حەفتاوچوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەرلین هەڵدەسەنگێنێت.
بەشی «فۆرۆم» یەکێک لە گرینگترین بەشەکانی کێبڕکێیی فێستیڤاڵی فیلمی بەرلینە کە بە ئامانجی فامکردنی چییەتی سینەما، ئەزموونە بەرچاوەکان و ناساندنی پانۆراما نوێکان لە بواری فۆرم و ناوەڕۆکی سینەما بونیاد نراوە. فیلمەکانی ئەم بەشە جیا لە دەستەبەندیە باوەکانی چیرۆکی، بەڵگە فیلم و ئەنیمەیشێن هەڵبژێردراوە و بەشێکی زۆر لە ئەزموونە نوێکانی بیسیاری و بینگەیی دەگرێتە بەر.
سولەیمانزادە، ئەزموونی ناوبژیوانی سێ فێستیڤاڵی گرینگی سینەمای جیهان هەبووە کە بریتین لە: «گووتنبێرگی»سوێد، «کەن»ی فەرەنسا و «بەرلین»ی ئەڵمانیا.
حەفتاودووهەمین فێستیڤاڵی فیلمی بەرلین لە 10 تا 20ی فیبرییەی 2022ی زایینی بەشێوازی بەشداربوونی ڕاستەوخۆ و ڕچاو کردنی ڕێنماییە تەندرووستییەکان بەڕێوە دەچێت.

تێبينيێك بنێرە: