مەسرور بارزانی گەیشتە ئیمارات

(0) / / کردستان / مەسرور بارزانی زایەڵە شێخ محەمەد بن زاید ئیمارات ئەبوزەبی


Jan 25, 2022

قەبارەی فۆنت:

مەسرور بارزانی لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید کۆدەبێتەوە .

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئیمارات.

مەسرور بارزانی لەلایەن موغیر خەمیس ئەلخەیلی، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی ئەبوزەبی پێشوازی لێکرا.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان (سێشەممە 25-1-2022) مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو سەردانەدا لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، جێنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکان و شێخ عەبدوڵڵا بن زاید ئال نەهیان، وەزیری دەرەوە و گەورە بەرپرسانی دیکەی ئیمارات کۆدەبێتەوە.

ئەوەش هاتووە: "لە دیداری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی باڵای ئیماراتدا، گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و دەرفەتەکانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لە ئیمارات و پتەوکردنی میکانیزمەکانی هەماهەنگیی و هاریکاری لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دەکرێت."