"شانەی راگەیاندن و ھۆشیاری" وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان راگەیاندرا

(0) / / کردستان / زایەڵە پێشمەرگە شانەی ڕاگەیاندن


Jan 25, 2022

قەبارەی فۆنت:

لە ھەولێر شانەی راگەیاندن و ھۆشیاری وەزارەتی پێشمەرگە راگەیاندرا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەوبارەوە رایگەیاند، ئەم ھەنگاوە لە چوارچێوەی پرۆسەی چاكسازی دایە، كە ئامانج لێی پاراستنی گیانی پێشمەرگە و میدیاكارانە لەكاتی رووماڵەكاندا. ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئامانجییەتی زانیاریی راست و دروست بۆ رای گشتی بگوازێتەوە.
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام پاڵپشتی ئازادی رادەربڕین و ئازادی راگەیاندنە، بەڵام پێویستە کاری راگەیاندن لەپێناو پاراستنی حکومەت و خەڵکی هەرێمی کوردستان بێت، لەو سۆنگەیەوە ئێمە بەردەوام هاوکاری میدیاکان بووینە، ویستومانە زانیاری دروست لە رێگەی میدیاکانەوە بگاتە خەڵک".
گوتیشی: "دامەزراندنی شاندی راگەیاندن و هوشیاری لە وەزارەتی پێشمەرگە دەستکەوتێکی گەورەیە، لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ قسەمان کردووە و هەمان شت جێبەجێ بکرێت".
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: "لەو هەنگاوەدا سێ ئامانج دەپێکین کە بریتین لە پاراستنی پێشمەرگەکان لە سەنگەرەکان، پاراستنی میدیاکاران، ئامانجێکی دیکە ئەوەیە لە سەرچاوەی دروستەوە زانیاری بۆ ناوخۆ و ئاژانسە نێودەوڵەتییەکان وەک خۆی بگوازینەوە".