پێش سەفەر بۆ واشنتۆن؛ وەزیری دەرەوەی قەتەر سەردانی تاران دەکات

(0) / / ایران / زایەڵە واشنتۆن قەتەر بایدن ڤیەننا


Jan 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر پێش سەردانەکەی بۆ واشنتۆن، سەردانی تاران دەکات .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، محەمەد بن عەبدولرەحمان ئال سانی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر سبەینێ پێنجشەممە سەرانی تارانی پایتەختی ئێران دەکات.
وەزیری دەرەوەی قەتەر لەم سەردانەدا لەگەڵ حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هاوتا ئێرانییەکەی دیدار دەکات.
ئەمە لە کاتێک دایە کە دوو لایەن شەوی ڕابردوو گفتوگۆیێکی تەلەفوونیان ئەنجام دا و هاوکات وەزیری دەرەوەی قەتەر لەگەڵ ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکان لە دانوستانەکانی ڤیەننا لەسەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، گفتوگۆی کرد.
وەزیری دەرەوەی قەتەر بڕیارە ٣١ی جانیڤێری سەردانی کۆشکی سپی بکات و لەگەڵ جۆ بایدن دیداربکات.