1 / 8
2 / 8
3 / 8
4 / 8
5 / 8
6 / 8
7 / 8
8 / 8

(0) / / فرهنگی / زایەڵە شامی کرماشانی ماستەرنامە گەرمیان عومەر عەبدولکەریم قادر


Jan 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

رۆژی سێشەممە(٢٥ی کانونی دووەمی٢٠٢٢) لە زانکۆی گەرمیان، گفتوگۆی ماستەرنامەی (شیعرەکانی شامی کرماشانی لە ڕوانگەی دەروونناسییەوە) ئەنجام درا لەلایەن خوێندکارێکی ئەو زانکۆیەوە بە ناوی (عومەر عەبدولکەریم قادر).

بە گوێرەی وتوێژی پەیامنێری زایەڵە کە لەگەڵ مامۆستا عومەر خوێندکاری ماستەر لەو زانکۆیە ئەنجامی داوە، شیعرەکانی شامی کرماشانی یەکەمین جارە لە توێژینەوەیەکی ئەکادیمی لە سەر ئەنجام بدرێت.

ناوبراو وتیشی" لە نامەی ماستەرەکەمدا ھەوڵمداوە بە پێی توێژینەوەیەک شیعرەکانی شامی کرماشانی بە ئەدەب دۆستانی کوردستانی عێراقی بناسێنم.

 شایەنی باسە ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆی زانکۆی گەرمیان  لەم بەڕێزانە پێکھاتبوون:-

١_پ.د. محەمەد دلێر ئەمین محەمەد پرۆفیسۆر . زانکۆی سلێمانی _سەرۆکی لیژنە

٢ _پ.ی. د. فواد حسێن ئەحمەد پرۆفیسۆری یاریدەدەر .خانەنشین _ئەندام

٣ _پ.ی. د. دیار فایەق مەجید .

پرۆفیسۆری یاریدەدەر. زانکۆی گەرمیان_ ئەندام.

٤ _پ. د. فەرھاد قادر کەریم

 پرۆفیسۆر. زانکۆی گەرمیان ئەندام و سەرپەرشتیار.

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا ئەو خوێندکارەی زانکۆی گەرمیان وتی"

پاش ھەڵسەنگاندن و گفتوگۆی چڕوپڕ و ورد بۆ سەرجەم  تەوەرەکانی نامەکەم، خۆشبەختانە بە کۆی دەنگی ئەندامانی لیژنەکە نامەکە (وەک خۆی)پەسەند کرا.

شامراو کرماشانی ناسراو بە شامیی کرماشانی شاعرێکی کوردە، لە ساڵی (١٩١٧)ی زاینی لە شاری کرماشان لە دایک بووە.

ئەو ھەر لە مناڵیدا دایک و باوکی خۆی لە دەست دەدات و لە تەمەنی (٤) ساڵیدا تووشی نەخۆشی ئاوڵە (خورکە) دەبێت و ھەر دوو چاوی لە دەست دەدات.

شامی بە نابینایی عەشقی لە بەرکردنی شیعرەکانی حافزو سەعدی و خییام دەبێت، ھەر ئەوەش دەبێتە ھۆی زاڵبوونی شامی بە سەر ھونەرەکانی شیعر گوتندا.

ئەم  شاعیرە لە ڕۆژی ھەینی، ڕێکەوتی ٢٣ی تشرینی دووەمی ساڵی ( ١٩٨٤) کۆچی دوایی کرد.

ھاودەنگ محەممەد