هەشت کەس لەدوو ڕوداوی هاتوچۆ لە چەمچەماڵ برینداربوون
/
اجتماعی
/
زایەڵە
چەمچەماڵ
هاتوچۆ
تەندروستی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو هەشت کەس لە دوو ڕوداوی هاتوچۆدا برینداربوون.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئاماژە بەوەش دراوە؛ ڕوداوی یەکەم لە ئەنجامی پێکدادانی بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگای چەمچەماڵ ــ کەرکوک (بانی مەقان) بووە کە لە ئاکامدا شەش کەس برینداربوون و دەستبەجێ لەلایەن تیمی فریاکەوتنی خێرا ١٢٢ گەیەنرانە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ.
باس لەوەش کراوە؛ هەر لەنزیک هەمان شوێن و کاتژمێر ٣ونیوی بەیانی بەهۆی وەرگەڕرانی ئۆتۆمبێلێکەوە ئافرەتێکی تەمەن (٣٥) ساڵ و مناڵێکی (١٠)ساڵان برینداربوون.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: