وەزیرانی دەرەوەی ئێران و قەتەر لە تاران دیداریان کرد

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران قەتەر


Jan 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر پێش سەردانەکەی بۆ واشنتۆن، سەردانی تارانی کرد و لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی دیدار و گفتوگۆی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، محەمەد بن عەبدولرەحمان ئال سانی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە گەیشتە تارانی پایتەخت و لەگەڵ حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران دیدار و گفتوگۆی کرد.
میدیاکانی ئێران، دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچە و پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتیان بە تەوەری سەرەکی دیدارەکەی محەمەد بن عەبدولرەحمان و عەبدوڵڵاهیان ڕاگەیاند.
ئەمە لە کاتێک دایە کە دوو لایەن سێشەممەشەو گفتوگۆیێکی تەلەفوونیان ئەنجام دا و هاوکات وەزیری دەرەوەی قەتەر لەگەڵ ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکان لە دانوستانەکانی ڤیەننا لەسەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، گفتوگۆی کرد.
وەزیری دەرەوەی قەتەر بڕیارە ٣١ی جانیڤێری سەردانی کۆشکی سپی بکات و لەگەڵ جۆ بایدن دیداری بێت.