ناودێرەکانی ئۆسکاری فەرەنسا ڕاگەیەندرا

(0) / / فرهنگی / زایەڵە ئۆسکار خەڵات فیلم


Jan 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

ناودێرەکانی خەڵاتی سێزار (César du cinéma)ی فەرەنسا ڕاگەیەندرا و «مەترێ شەش و نیو»ی ئێرانی ناودێری باشترین فیلمی بیانیە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە ۲٦ی ژانوویەدا بەربژێرەکانی چل و حەوتەمین خولی خەڵاتەکانی سێزار  (César du cinéma)

ڕاگەیەندرا و فیلمی «گومانە ون بووەکان» دەرهێنانی خاویەر جیانوولی پێشەنگی بەربژێرەکان ناونرا. خەڵاتەکانی«سێزار» لە فەرەنسا هاوکێشی ئۆسکارە.

لەم خۆلەی خەڵاتەکانی«سێزاردا»

 فیلمی ئێرانی « مەترێ شەش و نیو » لە دەرهێنای سەعید رووستایی لە ئێران لە بەشی باشترین فیلمی بیانیدا دەکەوێتە کێبڕکێ.

 خەڵاتەکانی «سێزار» لە ۲٥ی فێبرییە لە شاری پاریس پێشکەشی بژاردەکان دەکرێت.

 ناودێرەکانی بەشە گرینگەکانی خەڵاتەکانی ئۆسکار

 بەشی باشترین فیلم:

 «گومانە ون بووەکان»، «ئانت»، «ئالین»، «سەنگەر»، «پێشهات»، «دابەش»، «ئۆنۆدا»

بەشی باشترین دەرهێنەر:

والری لێمرسێر بۆ فیلمی «ئالین»، لێئۆس کارکاس بۆ فیلمی «ئانت»، سێدریک خیمێنز بۆ فیلمی «سەنگەر»، ئادری دیوان بۆ فیلمی «پێشهات»، خاویەر جیانولی بۆ فیلمی «گومانە ون بووەکان»، ئارتوور هێراری بۆ فیلمی «ئۆنۆدا» و جوولیا.

 باشترین فیلمی بیانی:

«کووپەی ژمارە ٦»، «سەیارەکەی من بڕانە»، «یەکەمین مانگا»، «خراپترین مرۆڤی دونیا»، «دایکە لێکچووەکان»،

«باوک»، «مەترێ شەش و نیو».

باشترین ئەکتەری ڕۆڵی یەکەمی ژن

 لەیلا بەختی بۆ فیلمی «نا ئارام»، والریا برونی تێدشی بۆ «دابەش»، لۆرا کالامی بۆ فیلمی «ژنێکی جیهان»، «ڤیرجین ئەفیرا بۆ فیلمی «بێندتا»، ویکی کریپس بۆ «توند لە ئامێزم بگرە»، والێری لێمێر سیر بۆ فیلمی «ئالین»، لیا سیدۆ بۆ فیلمی «فەرەنسا»

 باشترین ئەکتەری ڕۆڵی یەکەمی پیاو:

  دامین بوونار بۆ فیلمی «نا ئارام»، ئادام درایور بۆ فیلمی «ئانت»، گیلس للووش بۆ «سەنگەر» وینسنێت مەک کیگنی بۆ «دوکتۆری شەوانە»، بێنوویی ماگی مل بۆ «لە هەموو تەمەنیدا»، پیو مارمای بۆ «دابەش»، پییر نیرنی بۆ «قوتوە ڕەش».