1 / 2
2 / 2

(0) / / کردستان / زایەڵە زانکۆ سلێمانی ئێران شوشتەری


Jan 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی ناوەندی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان، زانست و تەکنۆلۆجیای سەر بە بەرێوبەرایەتی زانست و تەکنۆلۆجیای سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی سلێمانی دیداری کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەرلەبەیانی رۆژی پێنجشەمە 27ی کانوونی دووەمی 2022ی زاینی، مەهدی قەلعەنەوعی، سەرۆکی ناوەندی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان، زانست و تەکنۆلۆجیای سەر بە بەرێوبەرایەتی زانست و تەکنۆلۆجیای سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە سەرۆکایەتی وەفدێک سەردانی سلێمانی کرد و لە بینای زانکۆی سلێمانی لەگەڵ د.رەزا حسن سەرۆکی زانکۆ کۆبوویەوە.
لەم دیدارەدا کە مەهدی شوشتەری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی و ژمارەیەک لە ڕاگر و سەرۆک بەشەکانی زانکۆی سلێمانی ئامادەی بوون، هەردوولا باس و گفتوگۆیان دەربارەی زەمینە و دەرفەتەکانی تایبەت بە هاوکاریە زانستی و تەکنۆلۆجیەکانی نێوان زانکۆی سلێمانی لەگەڵ زانکۆ و ناوەندە زانستی و تەکنۆلۆجیاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.
سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ئاماژەی بە ئاست بەرزی پێشکەوتنە زانستی و تەکنۆلۆجیاکانی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها خواستی خوێندکارانی هەرێمی کوردستان بۆ درێژەدان بە خوێندن لە زانکۆکانی ئێران کرد و پێشوازی لە بەستنی پەیوەندی زانستی کرد لەگەڵ زانکۆ و ناوەندە زانستیەکانی ئێران و هیوای خواست سود لە ئەزمونەکانی ئێران لە بواری زانست و تەکنۆلۆجی وەربگرن.