كافتریای كوڕانی شار لە سلێمانی داده‌خرێت
(0) /
به‌هۆی هه‌بونی مناڵی خوار (18) ساڵ و پابه‌ندنه‌بون به‌رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی، قائیمقامیه‌تی سلێمانی كافتریای كوڕانی شاری داخست.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، به‌هۆی هه‌بونی مناڵی خوار (18) ساڵ له شوێنه‌كه‌یدا و سه‌رپێچیكردنی له مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی، له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه کافتریای كوڕانی شار لەگەڕەکی به‌كره‌جۆی شاری سلێمانی دا‌خرا.
پێشتر سەرجەم گازینۆ، كافتریاكان و کۆفی شۆپەکانی نێرگه‌له کێشان و شوێنی خواردنه‌وه كحولیه‌كان، ئاگادار کراونەتەوە کەرێگری لە هاتوچۆکردنی مناڵی خوار (18) ساڵ بکەن و نێرگەلەو خواردنەوەکانیان پێشکەش نەکەن، بەپێچەوانەوە شوێنەکە دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی كافتریای باشترین داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: