تاران بنەماکانی گەیشتن بە ڕێککەوتن لە ڤیەننای ڕاگەیاند

(0) / / ایران / زایەڵە ڤیەننا ئێران فەڕەنسا ڕەئیسی ماکرۆن


Jan 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری ئێران لە گفتوگۆیێکی تەلەفوونی لەگەڵ هاوتا فەڕەنسییەکەی، بنەما سەرەکییەکانی گەیشین بە ڕێککەوتن لە ڤیەننای ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئایەتوڵڵا ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە گفتوگۆیێکی تەلەفوونی لەگەڵ ئێمانۆئێل ماکرۆن هاوتا فەڕەنسییەکەی ڕایگەیاند؛ هەڵگرتنی گەمارۆکان بە دڵنیابوون لە ڕاستی ئەو بابەتە و دەستەبەریی متمانەپێکراوی بە بنەما سەرەکییەکانی ڕێککەوتن لە ڤیەننا ڕاگەیاند.
لەم گفتوگۆیەدا کە شەممەشەو لە نێوان ڕەئیسی و ماکرۆن ئەنجام درا، ڕێکارەکانی بەهێزکردنی پێوەندیی دوولایەنە، پرسەکانی ناوچە و دوایین گۆڕانکارییەکان هاوپێوەند بە هەڵگرتنی گەمارۆکان لە ڤیەننا خرایە بەر باس و لێکدانەوە.
بە گوێرەی میدیاکانی ئێران، ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بە ئاماژە بە داننانی ئەمریکا بە شکست هێنانی سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕەوتی دانوستان، ئیرادە و جدی بوونی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن سەلماندووە و هەر هەوڵێک لەلایەن لایەنی بەرانبەرەوە دەبێ هەڵگرتنی گەمارۆکان و دڵنیابوون لەو بابەتە و دەستەبەریی متمانەپێکراو لەخۆبگرێت.