خەڵاتی ئاڵتوونی “شەماڵ موفتی” بۆ ژینگەپارێزی
(0) /
لە ساڵڕۆژی کۆچیی دوایی، مامۆستا شەماڵ موفتی، خەڵاتی ساڵانەی ئاڵتوونی بۆ ژینگە پارێزی ڕادەگەینرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بۆیەکەمجار لە هەرێمی کوردستان، لە ساڵڕۆژی کۆچیی دوایی، مامۆستا شەماڵ موفتی، خاوەنی بیرۆکەی دامەزراندنی یەکەم ڕێکخراوی ژینگەیی لە هەرێمی کوردستان و عێراق، خەڵاتی ساڵانەی ئاڵتوونی بۆ ژینگە پارێزی ڕادەگەینرێت.
خەڵاتەکە بە هاوبەشی، دامەزراوەی کەریمی ئەلەکە، و ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە ساڵانە لە ڕۆژی(15/2)دا، ئەنجامی دەدات.
لە مەراسیمەکەدا، باشترین کەسایەتی ساڵ لەبواری ژینگەپارێزی دا خەڵاتی ئاڵتوونی پێدەدرێت.
چەند کەسایەتییەکیش لە یەکبواری دیاری کراودا خەڵات دەکرێن.
تێبينيێك بنێرە: