گیانلەدەستدانی هاوڵاتیەک لە هەڵەبجە بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ

(0) / / اجتماعی / zayeLe زایەڵە هەڵەبجە هاتوچۆ ڕووداو


Jan 30, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە لە هەڵەبجە هاوڵاتیەک گیانی لەدەستدا.

مقەدەم بەرزان عوسمان وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بە زایەڵەی ڕاگەیاند،  لە گوندی  کشەدەری  سەر بە ناحیەی خورماڵ ئوتومبیلیک جوری توێتا پیک ئاب دەبڵ قەمەرە وەردەگەڕێت لە ئەنجامدا شوفیری ئوتومبیلەکە برینداردەبێت و سەرنشینێکی  بەناوی شەیما ساڵح مستفی تەمەن 23ساڵ گیان  لەدەست دەدات .

وتیشی، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی پارێزگای هەڵەبجە کرا و دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە لە بنکەی پولیسی خورماڵ ڕێکخراوە .

کامەران کەریم