هاتوچۆی سلێمانی: شەقامەکان موڵکی گشتین و بۆ کەس نیە قۆرخی بکات

(0) / / اجتماعی / هاتوچۆی سلێمانی زایەڵە


Jan 30, 2022

قەبارەی فۆنت:
هاتوچۆی سلێمانی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە شەقامەکان موڵکی گشتین وبۆ کەس نیە بۆ بەرژەوەندی خۆی قۆرخی بکات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری ئەو بەرێزانە دەکات کە میوە و ھەرجۆرە خۆراک و کاڵایەک دەفرۆشن و بە ئۆتومبیلەکانیان قەراغی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمودیان بەربەست کردووە، خۆیان بەدوور بگرن لەم سەرپێچییە وە پێویستە ھەمووان بزانن کە شەقامەکان موڵکی گشتین وبۆ کەس نیە بۆ بەرژەوەندی خۆی قۆرخی بکات.
ڕونیشکراوەتەوە، لە سبەینێوە ھەر جۆرە سوارڕەوێک بۆ ئەم مەبەستە بەدی بکرێت دەستی بەسەرا دەگیرێت و ڕەوانەی گەراجی دەست بەسەرداگرتنی ھاتووچۆی سلێمانی دەکرێت و رێکاری یاسایی بەرامبەر بەخاوەنی وەردەگیرێت.
کامەران کەریم