عێراق بە توندی ئیدانەی هێرشی تورکیا بۆ سەر شەنگال و مەخمور دەکات
/
عراق
/
زایەڵە
شەنگال
عێراق
تورکیا
کامپی مەخمور
عێراق سەرکۆنەی بۆردوومانەکانی شەوی ڕابردووی تورکیای بۆسەر شەنگال و مەخمور دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی کرد؛ سەرکۆنەی ئەو پێشێلکارییانەی تورکیا دەکەین کە شەوی ڕابردوو تورکیا لە هەرێمی کوردستان و بەدیاریکراوی لە (شەنگال و مەخمور) ئەنجامی داوە.
شانەكە دەڵێت: ئێمە لەکاتێکدا سەرکۆنەی ئەو کارانە دەکەین، هێزەکانمان هەر پێشێلکارییەک لەهەر لایەنێکەوە بێت ڕەتدەکەنەوە."
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق داواش لە تورکیا دەکات پابەند بە پاراستنی دراوسێیەتی بەپێی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان بێت.
هەروەها داوای ڕاگرتنی سنووربەزاندنەکان، ڕێزگرتن و پابەندبوون بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات دەکات و داوای دووبارەنەکردنەوەی ئەو کردەوانە دەکات.
لەم ڕاگەیێندراوەدا هاتووە:" عێراق ئامادەیە بۆ هاوکاریی نێوان هەردوو وڵات لەسەر پرسە ئەمنییەکان لە سنوورە هاوبەشەکاندا."
شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا كامپی ڕوستەم جودی-یان لە مەخمور و هەروەها شەنگالیان بۆردومانکرد.
تێبينيێك بنێرە: