دەزگای میدیایی جام کوردی بەڕێوە دەبات: یادکردنەوەی فەرهەنگی، ئەدەبی و هونەریی کارەساتی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە

(0) / / فرهنگی / ئەنفال بانگهێشتنامە جام کوردی زایەڵە


Feb 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

دەزگای میدیایی جام کوردی بانگهێشتنامەی بەشداری لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی فەرهەنگی، ئەدەبی و هونەریی کارەساتی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە بڵاو دەکاتەوه و داوا لە نووسەران و توێژەران دەکات بە ناردنی بەرهەمەکانیان بەشداری ئەم ڕێوڕەسمە بکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دەزگای میدیایی جام کوردی، بە بۆنەی ٣٣مین ساڵیادی کارەساتی دڵتەزێنی کیمیابارانی شاری هەڵەبجە، لە ڕیگای بەڕێوەبردنی کێبڕکێیەکی فەرهەنگی، ئەدەبی و هونەری سەبارەت بە مژارەکانی کیمیابارانی هەڵەبجە و کارەساتی ئەنفاڵ، بێرەوەریی قوربانیانی ئەو تاوان و  تراژیدیا مێژووییە بەرز ڕادەگرێت.

بەم بۆنەوە سەرجەم نووسەران و توێژەران و چالاکوانانی بواری ئەدەب و هونەر ئاگادار دەکەینەوە کە دەتوانن بە ناردنی بەرهەمەکانیان لە شێوازی وتار، بیرەوەری، بەرهەمی ئەدەبی و وێنەدا، لە سەر دوو تەوەری ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە بە زمانی کوردی، لەم یادکردنەوەدا بەشداری بکەن. ئەو بابەتانەی ڕeوانەی دەزگای میدیایی جام کوردی دەکرێن، پاش هەڵسەنگاندن و لێکدانەوەی پێویست، لە هەفتەنامەی جام کوردی بڵاو دەکرێنەوە و لە هەر بەشێکدا ٥ بابەتی هەلبژێردراو خەڵاتیان پێ دەبەخشرێت.

تەوەرەکان: کۆمەڵکوژیی ئەنفال، کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە

جۆری بابەت: وتار (ئەدەبی، زانستی، توێژینەوە و هتد)، بیرەوەری (بیرەوەری‌نووسی و وتووێژ)، بەرهەمی ئەدەبی (شیعر و کورتە‌چیرۆک)، وێنە

تایبەتمەندیی بەرهەمەکان: پێویستە بابەتە نووسراوەکان لە دووتوێی فایلی وۆردا بە فۆنتی کالیبری (Word/ Calibri) و زمانی کوردی ڕەوانە بکرێن و وێنەکان کواڵێتی باش و گونجاویان هەبێت

کۆتاوادەی ناردنی بابەت: ٢٨ی شوباتی 2021

شێوازی ناردن:  پێویستە بابەتەکان تێکڕای ناو و ناونیشان و وێنەی تەواوی نووسەر و خاوەن بەرهەم لە یەکێک لە ڕیگاکانی خوارەوە هەناردە بکرین. ژمارە واتساپ: 07702429184/ ئیمێل: news.jamekurdi@gmail.com

دەزگای میدیایی جام کوردی