نوسەرێک بۆ زایەڵە: خەونی هەموو تاکێکی هەرێمی کوردستان یەک ڕیزی حیزبەکانە
(0) /
نوسەرێک لە هەرێمی کوردستان دەڵێ خەونی هەموو تاکێک لە هەرێمی یەک ڕیزی حیزبەکانە .
سەلام شاسواری نوسەر بە زایەڵەی ڕاگەیاند، لە مێژوی سی ساڵ حوکمڕانیدا هەرێم نەیتوانی یەک ئیدارەبێت و لە بەغداش هەمان ڕابردوە کە هەردوو حزب بەتایبەت پارتی تۆختر لەململانێی پۆست و بەرژەوەندی حزبایەتیدان و هەرخاڵێکیش لە دەستوری عێراقدا جەختیان لەسەر کردبێتەوە بێگومان بۆبەرژەوەندی حزبایەتی بوە نەک کوردستانی بوون کەزەقترینیان مادەی سەدوچلە .
ئەو نوسەرە وتیشی، کێشەی ئاڵۆزی ناوچە دابڕاوەکان وتەی بریقەداری بێ کردەوەی لەسەرکراوە سیستەمی موچە و داهات و نەوت سی ساڵە شەفاف نیە لەم تاریکیەدا سەرکردەو بەرپرسانی کورد بوون بە ساماندارە زەبەلاحەکانی جیهان بەو هەموو بەڵگە حاشاهەڵنەگرانەی کە لەسوشیال میدیادا پەخش کراون .
ڕونیشیکردەوە، کێشەی تەعریب لە سەردەمی شۆڕشی شاخدا حزبەکان گەلیان پێ توڕە دەکرد، بەڵام لەئێستەدا حزبەکان بێدەنگن لەوەی عەرەب بوون بەخاوەن مڵک وسەرمایەو بازاڕێکی زۆر لەکوردستاندا بەتایبەت لەهەولێر، بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو. وێڕای سەدان کێشەی تر کە هەڕەشەن لەسەر ئایندەی کوردستان.
ئاماژەی بەوەش کرد؛ ئەو سەرچاوە لێڵەی نەهامەتیەکانی لێهەڵدەقوڵێت، حزبەکانە کە ئەندام پەڕلەمانی عەرەبی نەزان و موچەکوژ و ناسیاسیان کردوە بە نوێنەری گەل، ببورن حزب. خەونی بەدینەهاتوی هەمو تاکێکی کورد یەکڕیزی حزبەکانە لەپێناوی بەرژەوەندی گەلی کورددا، پێش حزبایەتی هەرچەند ڕابردوو پێمان دەڵێت، متمانە نەماوەو بەڵێنەکان درۆن و هیچ داواو پەیامێکی گەلیش ناگەن بە گوێی بەرپرسانی کورد .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: