ەزارەتی دارایی بڕی دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانی دیاری كرد
(0) /
وەزارەتی دارایی بڕیاریدا مانگانە 40 هەزار دینار بداتە ئەو قوتابیانەی ناوەوەی شار کە لە زانکۆلاین وەرگیروان و 60 هەزار دیناریش بداتە ئەو قوتابیانەی کە لە دەرەوەی شار لە زانکۆ لاین وەرگیراون.
بەپێی ڕپۆرتی زایەڵە، دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دارایی کە بە واژۆی وەزیری داراییە؛
1- خەرجکردنی مانگانە 40 هەزار دینار وەک پاڵپشتی بۆ قوتابیان و خوێندکارانی ناوەوەی شار، ئەوانەی لە زانکۆلاین وەرگیراون.
2- خەرجکردنی مانگانە 60 هەزار دینار وەک پاڵپشتی بۆ قوتابیان و خوێندکارانی دەرەوەی شار، ئەوانەی لە زانکۆ لاین وەرگیراون.
3- بڕی گوژمەی ماوە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریی بەشەناوخۆییەکان دەبێت بە مەرجێک لە ریگەی سیستەمی نوێی ئۆنلاین (سیستەمی بەڕێوەبردنی دارایی کوردستان KFMS پێشکێش بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاری/ بەڕێوەبەرایەتی خەرجییەکان بکرێت.
4- خەرجکردنی بڕەکانی ئاماژەپێکراوی سەرەوە لەسەر بودجەی ئاسایی زانکۆ و پەیمانگەکان دەبێت لە (التبرعات و الاعلانات)
5- ئەم پاڵپشتییە لە رێکەوتی 1-1-2022 بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 خەرج دەکرێت.
تێبينيێك بنێرە: