فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بەهاوکاریکردنی تورکیا دژ بەوان تۆمەتباردەکات

(0) / / سوریه / زایەڵە مەزڵوم عەبدی ڕۆژئاوا سووریا


Feb 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە"، هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بەداعش تۆمەتباردەکات بەوەی بواری ئاسمانیی ناوچەکەیان بەڕوی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیادا کردۆتەوە بۆئەوەی پێگەکانیان بۆردومان بکات، مه‌زڵوم عه‌بدیش په‌یامێك ئاراسته‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش ده‌كات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ناوەندی میدیایی هەسەدە لەبەیاننامەیەکدا دەڵێت:"لەیەکی شوبات‌و کاتژمێر 10ى شەو، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، وێستگەی کارەبای کرکەنداڵیان لەناوچەی دێرک حەمکۆ بۆردومانکرد، لەئەنجامدا وێستگەکە وێرانکراو چوار کارمەندی وێستگەکەش شەهیدبون‌و پێنج کارمەندی مەدەنی تریش برینداربون."
ئەوەش هاتوە:هێرشەکانی تورکیا بێئاگاداریی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بەداعش ئەنجامنادرێن، تورکیا لەڕێگای بێدەنگیی هێزەکانی هاوپەیمانان دەیەوێت شەرعیەت بەهێرش‌و پەلامارەکانی بۆسەریان بدات."
لەکۆتایی بەیاننامەکەدا هەسەدە جەختیکردۆتەوە، بەرامبەر بەو هێرش‌و پەلامارانەی تورکیا بێدەنگ دانانیشن‌و دەستەوەستانیش نابن.
لای خۆشییەوە، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشیی "هەسەدە" ڕایگەیاندوه‌، هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بەداعش "بەشی گەورە"ی بەرپرسیارێتیی ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیای بۆسەر ناوچەکانیان دەکەوێتەسەر شان.