سه‌ركرده‌یه‌كی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی بۆ زایه‌ڵه: لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له به‌غداد یه‌كده‌نگ نه‌بن، كورد زه‌ره‌ر ده‌كات
/
گفتگو
/
زایەڵە
کوردستان
زەڵمی
یەکگرتوویی
کورد
بەغدا
سه‌ركرده‌یه‌كی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئاشكرایده‌كات، ئه‌ركی لایه‌نه كوردیه‌كانه كێشه‌كانی ناوه‌وه‌ی كوردستان نه‌كه‌نه هۆكارێك بۆدروست كردنی ناته‌بایی له‌به‌غداد .
عه‌لی حاجی زه‌ڵمی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی به زایه‌ڵه‌ی ڕاگه‌یاند، ئه‌گه‌ر سه‌رنجێك له مێژووى عێراق بده‌ین، به گشتى، كه پێشتر به خاكى ڕافیده‌ین (میزۆپۆتامیا) ناسراو بووه، ڕوون ده‌بێته‌وه، كه ئه‌م ووڵاته به‌رده‌وام گۆڕه‌پانى خوێنڕشتن و توندوتیژى بووه، به‌رده‌وام ئه‌وانه‌ى عێراقیان به‌ڕێوه‌بردووه، ناپاك و خوێن‌ڕێژ بوون، نه پێش هاتنى ئیسلام و نه دواى ئه‌ویش زۆر به ده‌گمه‌ن ده‌نا پادشایه‌ك، سوڵتانێك، خه‌لیفه‌یه‌ك نه‌بووه، به مردن یان به مه‌یلى خۆى له‌سه‌ر كورسى دابه‌زێت بۆ كه‌سێكى تر و ته‌نانه‌ت بۆ كوڕه‌كه‌ى یان براكه‌یشى، زۆرینه‌یان كوژراون و یان ئینقیلابیان به‌سه‌ردا كراوه، زۆر سه‌یره، خه‌لیفه هه‌یه به ئاسنى سووركراوه چاوى كوێر كراوه، تا بۆ خه‌لیفایه‌تى نه‌شێت، له‌پێش ئیسلامیش دا عێراق شانۆى كارى دڕندانه و نا مرۆڤانه بووه، زۆرینه‌ى خراپه‌كارى له‌وێوه ئیستیراد كراوه بۆ ووڵاتانى دراوسێ و ده‌ره‌وه، ڕاسته ئه‌و دیاردانه له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌ر تایبه‌ت به عێراق نه‌بوون، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه جێى سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه، بڕى زۆرى ئه‌و كرده‌وه خوێناویانه كه له عێراق دا ڕوویان داوه، ڕۆژبه‌ڕۆژ ڕوویان له زیادى كردووه و به‌رده‌وامییان هه‌بووه، به شێوه‌یه‌ك كه سه‌رجه‌م شاره‌كان به‌شى خۆیان به‌ركه‌وتووه، له‌گه‌لأ ئه‌وه‌شدا كه ڕووبه‌ره‌كه‌ى ئه‌وه‌نده گه‌وره نیه.
ئاماژەی بەوەش دا؛ دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ران خه‌ڵكی عێراق به دیدێكی نوێ ئاشنایی هه‌ڵبژاردن بوون وه‌ك مافێكی سیاسی، بۆیه ناتوانین بڵێن هه‌موو ئه‌وانه‌ی هه‌ڵده‌بژردرێن كه‌سانی چاكخوازی ئه‌و مه‌یدانه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی هه‌ڵبژاردن لای تاك له كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی خه‌لفیه‌كی ئه‌رێنی نیه تاوه‌كو خواستی ئه‌وان سه‌ربگرێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای سیاسی و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه و پێوه‌ره شكلیه‌كان كاندیدان هه‌ڵده‌بژێرن كه ده‌بووایه كه‌سانی ئازا و چالاك و بوێریان هه‌ڵبژاردبا كه‌سانێك باوه‌ڕیان به دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیان و هاوبه‌شی بوایه له به‌رێوه‌بردن.
ڕاشیگەیاند: پاش تێپه‌ربونی زیاتر له پێنج مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا ئه‌وه‌ی چاوه‌روان ده‌كرێت و له ژێر رۆشنایی ئه‌نجامه‌كاندا چاودێران بیروبۆچوونی جیاوازیان سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی ئیراق هه‌یه. چه‌ند لایه‌نێك رایانگه‌یاندوه، كه حكومه‌تی تازه حكومه‌تێكی ئیئتیلافی ده‌بێت، به‌شێكی تریشیان پێیانوایه به شێوه‌ی ته‌وافوق له نێوان لایه‌نه براوه‌كاندا پێك ده‌هێنرێت.
وتیشی: له ناوه‌خۆیی كوردستان هه‌ر چه‌نده كێشه و گرفتی سیاسی هه‌بێت قابیلی ئه‌وه‌یه لێك تێگه‌یشتن هه‌بێت و چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام له عێراق كه كورد تیایدا زۆرینه نیه و لایه‌نه‌كانی تری شیعه و سونه هه‌مان عه‌قڵیه‌تی ڕژێمه كۆنپه‌رسته‌كانی پێش خۆیان هه‌یه. لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردیش له په‌رله‌مانی عێراق یه‌ك هه‌ڵوه‌ست نه‌بن، بزیانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی میلله‌تی كورد ته‌واو ده‌بێت، بۆیه ئه‌ركی لایه‌نه سیاسه‌كانه دڵنیایی به هاونیشتیمانیانی كورد بده‌ن به‌وه‌ی یه‌كگرتوو ده‌بن و كێشه‌كانی ناوه‌وه‌ی كوردستان ناكه‌نه هۆكارێك بۆ دروست كردنی ناته‌بایی له پێناو به‌رز هێشته‌وه‌ی پێگه‌ی كورد له‌به‌غدا .
كامه‌ران كه‌ریم
تێبينيێك بنێرە: